نرخی نەوت لە بازاڕی جیهانیدا بەرزبووەوە
هۆكار چییە؟
نرخی نەوت كەمێك بەرزبووەوە
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
لە دوێنێ هەینییەوە نرخی نەوت لە بازاڕی جیهانیدا بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە، ئەمڕۆ شەممەش درێژەی هەیە.
ئەمڕۆ شەممە 12.7.2025 نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنتی كوالێتی بەرز بە 70.36 دۆلار مامەڵەی پێوەكرا، كە لە دوێنوە هەر بەرمیلێك دوو دۆلار بەرزبووەتەوە.
هەروەها یەك بەرمیل نەوتی خاوی تێكساس بە 68.45 دۆلار مامەڵەی پێوەكرا.
گرژییەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بە تایبەتی هێرشی حوسییەكانی یەمەن بۆ سەر كەشتییە بازرگانییەكان، بەشێكە لە هۆكاری بەرزبوونەوەی نرخ، ئەمە جگە لەوەی رێكخراوی ئۆپێك پلەس بۆ مانگی داهاتوو پێدەچێت گۆڕانكاری لە پلەكانی فرۆشتن و بەرهەمهێنانی نەوت بكات.