مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم - وێنە: ماڵپەڕی حکومەتی هەرێم
سەردەمێکى نوێى پێگەوەژیان
مەسرور بارزانى: پێشوازى لە هەنگاوى چەکدانانى پەکەکە دەکەم
964+
وریا فەتاح
لەکاردانەوەى چەکدانانى ژمارەیەک گەریلاى پەکەکەدا، سەرۆکى حکومەتى هەرێم پەیامێکى بڵاوکردەوە و دەڵێت: پێشوازی لە پرۆسەی ئاشتی و یەکەم هەنگاوی چەکدانانی پەکەکە دەکەم.
مەسرور بارزانى سەرۆکى حکومەت لە پەیامەکەیدا نوسیویەتى،”پێشوازی لە پرۆسەی ئاشتی و یەکەم هەنگاوی چەکدانانی پەکەکە دەکەم و هیوادارم هەموو لایەک پابەندی بەدیهێنانی ئاشتیی راستەقینە بن و سەردەمێکی نوێی پێکەوەژیان و ئارامی دەست پێبکات”.
، ئەمڕۆ هەینى 11ـى تەموزى 2025، لە ئەشکەوتى جاسەنەى سنوورى سلێمانى، ژمارەیەک گەریلاى پەکەکە چەکەکانیان سووتاند.