هاوڵاتیان وەڵام دەدەنەوە
شەش ساڵ تێپەڕى؛ کێ باشترین وەزیری ئەم کابینەیەی حکومەتە؟
964+
عەبدولعەزیز خالند- هەولێر
ئەمەل ناجى – هەڵەبجە
10ـى تەمووز، شەش ساڵ بەسەر تەمەنى کابینەى نۆى حکومەتى هەرێمى کوردستان تێپەڕى، لە هاوڵاتیانمان پرسى کام وەزیر باشترینە، ئەوان وەڵامى جیاواز دەدەنەوە، بەڵام زۆرینەیان لە ئەداى وەزیرەکان ناڕازین.
پەیامنێرانمان لە هەڵەبجە و هەولێر ژمارەیەک هاوڵاتیان دواند و هەریەکەیان بۆچونێکى جیاوازیان هەبوو، هەیانە دەڵێت وەزیرى ئەوقاف باشترینە و هەیانە دەڵێت رۆشنبیرى، هاوڵاتییەکیش دەڵێت: دەمەوێ ببمە وەزیرى داد و هەموویان دادگایى بکەم.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح