وێنەی دەروازەی ئەشکەوتی جاسەنە - وێنە: ئەرشیفی 964
پەکەکە ئەوێی دیاری کرد
ئەوەی لە بارەی ئەشکەوتی جاسەنە دەتەوێ بیزانی؛ چەک لەوێ دانرا
964+
ئەحمەد مستەفا
“ئەشکەوتی جاسەن”ە لە باشووری کوردستانە، ئەو ئەشکەوتەی بە دووریی 50 کیلۆمەتر دەکەوێتە رۆژئاوای شاری سلێمانیی، هەر لەوێ پەکەکە گەریلاکانی چەکیان بۆ پڕۆسەی ئاشتی دانا.
ئەم ئەشکەوتە لە ناوچەی سورداش، لەسەر رێگای سلێمانی – دوکان، لە پشتی گوندی کانی خان، لەم ناوچەیەی کوردستان کە شوێنێکی گرنگی شۆڕشی باشووری کوردستانە لە نیوەی دووهەمی سەدەی بیستەم ، ئەشکەوتێکی بەناوبانگ و دێیەکی وێرانکراوی بەجێماون.
خەجاتکارانی کورد بە چاوی رێزەوە لە مێژووە پڕ لە شانازیی ئەو ئەشکەوتە دەڕوانن، لە ساڵانی رابردوودا گوندەکە نزیکەی 300 ماڵی تێدا نیشتەجێ بووه بەڵام دواتر لە لایەن حکومەتی بەعسەوە وێران کراوە و چۆڵ بووە، پێشتر جاسەنە ئەشکەوتێکی ئاسایی و جێی خۆحەشاردان و حەوانەوە بووە، بەڵام لەگەڵ گۆڕانی بارودۆخ و هەلومەرجی سیاسی ئەو کاتە ئەرک و ناو و ناوبانگی ئەشکەوتەکەش گۆڕا.
دەروازەی چوونەوە ژوورەوە بۆ ناو ئەشکەوتەکە لە شێوەی سێگۆشەییە، ناو ئەشکەوتەکە نزیکەی 40 مەتر درێژە و پانییەکەی 9 مەترە و بەرزیی بنمیچی ئەشکەوتەکەش حەوت مەترە، لەژوورەوەش لە دوو بەش پێکهاتووە؛ بەشی پێشەوەی لە ژوورێک پێکدێت و بەشی دواوەشی بچووکترە لەوەی پێشەوە.
پاش هێرشی فڕۆکەی سوپای ئینگلیز لە ساڵی 1923، “شێخ مەحمودی حەفید”، ئەشکەوتی جاسەنەی کردە پەناگە و چاپخانەی تێدا دامەزراند و یەکەم رۆژنامەی بەناوی “بانگی حەق” تێدا بڵاوکردەوە.
ئەم ئەشکەوت ئێستا بووە بە ناوچەیەک بۆ نیازپاکی پەکەکە لەبارەی پڕۆسەی ئاشتی و ئەمڕۆ هەینی گروپێکی گەریلاکانی پەکەکە چەک لەوێ دادەنێن.
