چەند شایەتحاڵێك بۆ 964
ئامێری کۆمپاکتەری زبڵ لە بەسرە كرێكارێكی شارەوانی کوشت
964+
محەمەد فاتیح
ئەمڕۆ پێنجشەممە 10.7.2025، رووداوێکی دڵتەزێن لە ناحیەی ئەلئەسمەعی لە ناوەڕاستی شارى بەسرە روویدا و بەهۆیەوە کرێکارێکی شارەوانیی بەسرە گیانی لەدەست دا، كه لە کاتی ئەنجامدانی ئەرکی کۆکردنەوەی زبڵ و خاشاکدا، ئامێری کۆمپاکتەری زبڵ بەسەریدا کەوتووە و سەری لێكردووەتەوە.
سەری لێكردووەتەوە
چەند شایەتحاڵێك بە 964یان وت، “لەکاتێکدا ئەو کرێکارە ئەرکی ئاسایی پاککردنەوەی خۆی لەم ناوچەيەدا بەجێ دەگەیاند ئەو رووداوەی بەسەردا هاتووە”.
وتیشیان، “ئامێرە قورسەکه کە ئامێری کۆمپاکتەرێکی زبڵ و خاشاكە، کەوتووە بەسەریدا و سەری لێكردووەتەوە و دەستبەجێ مردووە”.