یەکەم رۆژ بوو

 قوتابییەکى پۆلى 12ـى ئامادەیى نەگەیشت بە هۆڵى تاقیکردنەوەو گیانى لەدەست دا

دیلان محەمەد جەزا

بەیانی ئەمڕۆ قوتابیەکی پۆلی 12ـى لە کاتی چونی بۆ هۆڵی تاقیکردنەوەکان ئۆتۆمبێلەکەی لە کۆنتڕۆڵ دەرچووە و گیانی لەدەستدا.

عومەر عەلی بەڕێوەبەری هاتوچۆی چەمچەماڵ بە 964ـى وت، بەیانی ئەمڕۆ قوتابیەکی پۆلی 12 لەکاتی چوونی بۆ تاقیکردنەوە لەسەر رێگای نێوان تەکیە – چەمچەماڵ ئۆتۆمبێلەکەی لە کۆنتڕۆڵ دەرچووە و وەرگەڕاوە.

باسی لەوەکرد، لە رووداوەکەدا شۆفێرەکە کە قوتابى پۆلى 12ـى ئامادەیى بووە و بەڕێگاوەبووە بەرەو هۆڵى تاقیکردنەوە، گیانى لەدەستداوە.

رووداوەکە کاتژمێر 7:30 خولەکى بەیانى ئەمڕۆ روویداوە کە یەکەم رۆژى دەستپێکردنى تاقیکردنەوەکانى پۆلى 12ـى ئامادەییە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح