پاش هەشت مانگ

تۆڕی ماسیگرێک تەرمی مام رەمەزانی دۆزییەوە

964+

سیروان خورشید – دوزخورماتوو

دوای هەشت مانگ لەبێسەروشوێن بوونی، تۆڕی ماسیگرێک سۆراغی هاوڵاتییەکی بەتەمەنی دوزخورماتووی ئاشکراکرد و ئەمڕۆ پێنجشەممە 10.7.2025 تەرمەکەی لەناو سەرچاوەیەکی ئاوی سنووری داقوق دۆزرایەوە.

مام رەمەزان حەسەن، هاوڵاتییەکەیە و  تەمەن 75 ساڵە، لە رۆژى 5.12.2024، لە ماڵەکەی خۆی لە دوزخورماتوەوە بەمەبەستی سەردانیکردنی کچەکەی بەرەو داقوق بەڕێکەوتووە، بەڵام گەشتەکەی بێ گەڕانەوە بوو.

حوسێن رەمەزان، کوڕی گەورەی مام رەمەزان بە 964ـی وت، کەمێک پێش ئێستا لەلایەن بنکەی پۆلیسی داقوقەوە ئاگادارکراینەوە لە بوونی تەرمێک و دوای گەشتنمان بەشوێنەکە، راستەوخۆ ناسیمانەوە کە باوکمانە، هەرچەندە تەرمەکەی شێواو بوو، بەڵام هێشتا قەمسڵەی زستانەکەی لەبەر بووە، بەو پێەی لەوەرزی سەرما و زستاندا بێ سەروشوێن بووە.

تەرمی رەمەزان حەسەن، لەلایەن ماسیگرێکەوە کەسەرقاڵی ماسیگرتن بووە دۆراوەتەوە، کاتێک تۆڕەکەی دەستی قورس بووە، راکێشاوە دەرکەوتووە لاشەیەکی پێوەیە، ئەویش راستەوخۆ، پۆلیسی داقوقی لێ ئاگادار کردووەتەوە.

سەرچاوەیەک لەبنکەی پۆلیسی قەزای داقوق بە 964ـی وت، تەرمی مام رەمەزان بۆ توێکاری پزیشکی رەوانەی نەخۆشخانەی ئازادی کەرکوک دەکرێ، بۆ ئەوەی لێکوڵینەی لەسەربکرێ و هۆکاری گیان لەدەستدانی دیاری بکرێ، بەو پێیەی تەرمەکەی شێواوە.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

تەرمى ئەو منداڵەى لەگەڵ باوک و برایەکى خنکا بوو دۆزرای...

تەرمى ئەو منداڵەى لەگەڵ باوک و برایەکى خنکا بوو دۆزرایەوە

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا