لۆگۆی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان - گرافیک: 964
بەیاسا بێبەش دەکرێ
کاندید کارت بکڕێ تامی چوونە پەڕلەمان ناکات
964+
ئەحمەد مستەفا
ئەو کارتە بایۆمەترییەی دەنگی پێ دەدرێ ئاسان و سادە نییە، كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان لە عێراق دەڵێ، كارتەکە به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنی پارێزراوه و ته‌نیا خاوه‌نه‌كه‌ی خۆی ده‌توانێت به‌كاربهێنێت و هه‌ر كاندیدێكیش كارت بكڕێت، له پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن دوورده‌خرێته‌وه.
ئه‌و پاراستنه ئه‌لیكترۆنییه‌ی له كارته‌كه‌دا بەکارهاتووه، سه‌رجه‌م زانیارییه‌كانی ده‌نگده‌ر له خۆده‌گرێت.
عیماد جه‌میل، وته‌بێژی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق لە دواین بڵاوکراوەیەدا وتی، كارتی بایۆمه‌تری ناتوانرێت له‌لایه‌ن كه‌سێكی دیكه‌وه به‌كاربهێنرێت، چونكه په‌نجه‌مۆر و وێنه‌ی ده‌نگده‌ر له‌خۆده‌گرێت، ئه‌م كارته دوای به‌كارهێنانی بۆ ماوه‌ی 72 كاتژمێر كارده‌كات و ناتوانرێت له وێستگه‌یه‌كی دیكه‌دا به‌كاربهێنرێت، به‌و پێیه‌ی له شاشه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت كه ده‌نگده‌ر له تۆماری وێستگه‌ی ئێستا تۆمار نه‌كراوه.
رێکارەکانی کۆمسیۆن بە جۆرێکە، هه‌ندێك له كاندیده‌كانی حزب و هاوپه‌یمانییه‌كان هه‌وڵده‌ده‌ن ژماره‌ی كارت كۆبكه‌نه‌وه به مه‌به‌ستی دیاریكردنی ژماره‌ی ئه‌و ده‌نگده‌رانه‌ی كه پشتگیریان ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر بنكه‌شیان نه‌بێت، په‌نا بۆ كڕینی كارت ده‌به‌ن، به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌م كارتانه له پڕۆسه‌ی ده‌نگداندا هیچ سوودێكی نییه.
رۆژی 11.11.2025 دانراوە بۆ هەڵبژاردنی خولی نوێی پەڕلەمانی عێراق، لە یاسای هەمواری هەڵبژاردن باس له‌وه‌کراوە، ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ستیان له ده‌ستكاریكردن یان به‌كارهێنانی ناسنامه‌ی كه‌سێكی دیكه‌دا هه‌یه، ره‌وانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری بكرێن، هه‌روه‌ها له خۆكاندیدكردنیان بێبه‌ش ده‌كرێن.