ناوخۆ و په‌روه‌رده ئه‌م كاره ده‌كه‌ن
هاوكارى كارئاسانى بۆ ئه‌و خێزانانه ده‌كرێت كه ده‌گه‌ڕێنه‌وه هه‌رێمى كوردستان
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
هه‌ردوو وه‌زاره‌تى ناوخۆ و په‌روه‌رده‌ى هه‌رێم، كار بۆ هاوكاریكردنى ئه‌و خێزانانه ده‌كه‌ن كه له ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم ده‌گه‌ڕێنه‌وه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئه‌مڕۆ نوێنرهایهتى هه‌ردوو وه‌زاره‌ت باسیان له میكانیزمه‌كانى چۆنیه‌تى هاوكاریكردنهكهیان كرد.
ماوه‌ى دوو ساڵه وەزارەتی ناوخۆی هەرێم، سیستەمی رەوانەکردنی نیشتیمانی دامەزراندووه، سیستەمەکە بەردەوامە لە برەودان و فراوانکردنی خزمەتگوزارییەکان، بۆ هاوکاریکردنی گەڕاوەکانی نیشتیمان و زوو تێکەڵکردنەوەیان لەگەڵ کۆمەڵگا و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری گونجاو بۆیان.
ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەكان كه سه‌ر به وهازتى ناوخۆیه، بڵاویكرده‌وه، بەمەبەستی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری زیاتر بە گەڕاوەکان و چارەسەرکردنی ئەم کێشانەی، کە دێتە بەردەم گەڕاوەکانی نیشتیمان چ بەشێوازی دیپۆرتکردن یان ئارەزوومەندانە، كۆبوونه‌وه‌كه‌ى ئه‌مڕۆیان ئه‌نجام داوه.
ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، چەندین وردەکاری گرنگ و تایبەت بەم کێشانەی دێنە بەردەم گەڕاوەکان و چۆنیەتی دۆزینەوەی چارەسەر بۆیان، بەووردی خرایە بەرباس و گفتوگۆ، لایه‌نى وەزارەتی پەروەردە بەڵێنى دا بەزووترین کات ئەم بابەتانە چارەسەر بکرێت و هەرچی لە توانایان دابێت بکرێت، بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری زیاتر بە گەڕاوەکان.