لە ئاکرێ

نەدانی کرێی موەلیدە نزیکەی 100 ماڵی بێ کارەبا کردووە

964+

هیڤی دێوالی – دهۆک

12 رۆژە گەڕەکێکی قەزای ئاکرێ بەبێ کارەبای موەلیدەن، و قایمقامی قەزاکەش دەڵێت، بەبێ ئاگادارکردنەوەی ئەوان خاوەن موەلیدە، موەلیدەکەی گواستووەتەوە و سکاڵامان لێ کرد و ئێستا کەیسەکەی لە دادگایە.

بەشێکی زۆری دانیشتوانی گەڕەکی “راسلعەین”ی ئاکرێ بەهۆی گواستنەوەی موەلیدەکەکە بێ کارەبا بوون، نیشتمانییەکە نەمێنێ رۆشنای بە ماڵیان ناچێت.

دلاوەر بۆزۆ، قایمقامی قەزای ئاکرێ بە 964ـی وت، نزیکەی 12 رۆژێکە کارەبای موەلیدەی بەشێک لە ماڵەکانی گەڕەکی “راسلعەین” بڕاوە و خاوەنەکەی بەبێ ئاگادارکردنەوەی ئێمە، موەلیدەکەی گواستووەتەوە و وتوویەتی، نایگەرێنێتەوە.

بۆ چارەسەکردنی کێشەکە، قایمقامیەت سکاڵای تۆمار کردووە و کێشەکە چووەتە دادگای ئاکرێ، بەڵام قایمقام وتی، دوای بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە، دەرکەوتووە، کە هوکارەکە ئەوە بووە، بەشێکی زۆری ماڵەکان پارەی چەند مانگێکیان نەداوە، خاوەن موەلیدەکەش هەڵوێستی وەرگرتووە و موەلیدەکەی کوژاندووەتەوە و دواتر گواستوویەتییەوە.

ئێستا نە خاوەنەکە و نە هیچ کەسێک ئامادە نییە موەلیدە لەگەڕەکی راسلعەین دابنێت بەهۆی ئەو کێشەیەوە، و هەمان کێشە لەگەرەکی “خرپێش” هەیە و  بەشێکی زۆری ماڵەکان پارەی موەلیدەکەیان نەداوە، بەڵام خاوەنەکە موەلیدەکەی ئەو گەڕەکە کارەباکەی نەکوژاندووەتەوە.

ئێستا قایمقامیەت دەیەوێ هەرچۆنێکی کردووە، کارەبا بۆ ئەو ماڵانە بگەڕێنێتەوە، چونکە پێشتر گەڕەکی “راسلعەین” گوندێک بوو، بەڵام ئێستا بووەتە یەکێک لە گەڕەکەکانی قەزای ئاکرێ و زیاتر لە 100 ماڵی تێدا نیشتەجێن.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

دوو پرۆژەی ماستەر پلان لە دهۆک و ئاکرێ جێبەجێ دەکرێن 

دوو پرۆژەی ماستەر پلان لە دهۆک و ئاکرێ جێبەجێ دەکرێن