زێڕنگەرێک:
19 مسقاڵ و ماڵى جیا نەما
+964
دیلان محەمەد _ سلێمانی
دۆخى دارایى خەڵک بەشێوەیەک دابەزیوە، وەک ئەوەى زێڕەنگەرێک دەڵێت، ماڵى جیا و 19 مسقاڵ نەماوە، دەشڵێت: زۆربەیان بۆ فرۆشتنى زێڕ سەردانیان دەکەن نەک کڕینى.
حاجى محەمەد کە زەڕنگەرێکى شارى سلێمانییە بە 964ـى وت،”دۆخى دارایى خەڵک خراپە، بوک و زاواکان زۆربەیان 5 مسقاڵ بۆ 10 مسقاڵ هەڵدەگرن، لە کاتێکدا جاران 30 مسقاڵ و 40 مسقاڵیان دەبرد.
ئەو چەند چیرۆکێکى رۆژانەى بۆ 964 گێڕایەوە کە هەموویان گوزارشتبوون لە دۆخى دارایى خەڵک، وتیشى،”کوڕێک هاتووە تەنیا یەک گوارەى هێناوە بۆ فرۆشتن کە هى دایکى بووە، کاتێک تەلەفونمان بۆ دایکى کردووە وتویەتى پێویستمانە و ئەوەى ترمان هەڵگرتووە بۆ کاتێکى تر”.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح