ئیبراهیم كاڵن
لەگەڵ پرۆسەی چەكدادانی پەكەكە
سەرۆكی دەزگای هەواڵگری توركیا ئەمڕۆ دەگاتە بەغدا
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
هاوكات لەگەڵ ئەوەی بڕیارە ئەمڕۆ ژمارەیەك گەریلای پارتی كرێكارانی كوردستان لە رێوڕەسێمكدا چەك دابنێن، سەرۆكی دەزگای هەواڵگری توركیا هەر ئەمڕۆ دەگاتە بەغدا.
بەپێی هەواڵێكی رۆژنامەی یەنی شەفەقی توركیا، ئەمڕۆ سێشەممە 8.7.2025 سەرۆكی دەزگای هەواڵگریی توركیا MIT ئیبراهیم كاڵن دەگاتە بەغدا، بۆ ئەنجامدانی هەماهەنگی لە بارەی پرۆسەی دانانی چەك لە لایەن پەكەكەوە.
سەرچاوەكە دەڵێت، سەرۆكی دەزگای هەواڵگریی توركیا لە نێوان توركیا و عێراق لە هاتوچۆی بەردەوامدایە.
ئەمە لە كاتێكدایە بڕیارە ئەمڕۆ بڕیارە گرووپێك لە گەریلاكانی پەكەكە لە رێوڕەسێمكدا لە سنووری راپەڕین، وەك بەشێك لە پرۆسەی چارەسەری چەك دابنێن و نیازپاكی خۆیان بەرامبەر توركیا پێشان بدەن.
کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە)، دوێنێ رایانگەیاند، بەهۆی بارودۆخی ئەمنییهوه رێوڕەسمى چهكدانان به شێوهى راستەوخۆ پەخش ناکرێت و رۆژنامەنووسانیش ناتوانن ئامادە بن.
كهجهكه، لە راگەیهندراوێکدا گۆڕانکاری لە شێوازی بەڕێوەچوونی رێوڕەسمی چەکدانانی گرووپێک لە گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان راگهیاندووه.
نووسینگەی راگەیاندنی کەجەکە دەڵێت، رێوڕەسمەکە لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا بەڕێوەدەچێت، بەڵام دهڵێت “تاکە رێگە بۆ ئاگادارکردنەوەی رای گشتی و میدیاکاران، دانانی شاشەیەک دەبێت لە نزیک شوێنی رێوڕەسمەكە، کە دوای کۆتاییهاتنی رێوڕەسمەکە، تۆمارە ڤیدیۆییەکان پەخش دەکرێت