دیمهنێكى كاتى بڕینى یه‌كێك له زێده‌ڕۆییه‌كان... وێنه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاوى هه‌ولێر.
ئه‌مساڵ به ده‌یان زێده‌ڕۆیی بڕیوه
ئاوى هه‌ولێر له‌هه‌موو گه‌ڕه‌كه‌كان سەرپێچیی و زێده‌ڕۆییه‌كان ده‌بڕێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌ڕێوه‌براه‌تى ئاوى هه‌ولێر له‌رێگه‌ى لیژنه‌یكی چاودێری و به‌داوداچوونه‌وه گه‌ڕه‌كگه‌كانى هه‌ولێر ده‌گه‌ڕێت و له‌هه‌ر كوێیه‌ك زێده‌ڕۆیی كرابێته سه‌ر تۆڕه‌كانى هه‌واڵ، رێكارى یاساییان له‌به‌رامبه‌ر ده‌گرێته‌به‌ر.
له‌ماوه‌ى سێ رۆژى رابردوودا 26 زێده‌ڕۆیی هاوڵاتیانی بۆ سه‌ر ئه‌م تۆڕانه له گه‌ڕه‌كه جیاوازه‌كانى وه‌كو هەولێری نوێ ، منارە، عەرەبان، روناکی، زانکۆ، موفتی و شۆڕش، كه زۆرترینیان له‌گه‌ڕه‌كى هه‌ولێری نوێ بووه.
ئەندازیار رابەر حسێن حه‌مه‌د، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر، به 964ـى وت، هه‌ر هاوڵاتییه‌ك زێده‌ڕۆیی كردبێته سه‌ر تۆڕه‌كانى ئاو یه‌كه‌مجار ئاگادار ده‌كرێته‌وه، ئه‌گه‌ر دووباره‌ى كرده‌وه سزاى پێبژاردنى بۆ ده‌كرێت و ئه‌گه‌ریش هه‌ر به‌رده‌وام بوو رووبه‌ڕووى دادگاى ده‌كه‌نه‌وه.
وتیشی “ئه‌و رێكارانه‌ى له‌به‌رامبه‌ر هاوڵاتیان ده‌یگرینه به‌ر به‌پێی یاسای ژماره 4ـى په‌رله‌مانى كوردستانه كه له ساڵى 2021 ده‌رچووه”.
به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ى ئاوى هه‌ولێر به 964ـى داوه له‌سه‌رتاى ئه‌مساڵه‌وه تاوه‌كو ئێستا نزیكه‌ى 400 زێده‌ڕۆیی كردنه سه‌ر تۆڕه‌كانى ئاو له‌لایه‌ن لێژنه‌كانى ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه بڕوان و كارى لیژنه‌كانیشیان به‌رده‌وام ده‌بێت.