ئیداره‌ى گه‌رمیان خه‌ریكه
كار بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى بڕیارى دابڕینی ناحیه‌ی كۆكس له‌لایه‌ن حكومه‌تى عێراقییه‌وه ده‌كرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له ئیداره‌ى گه‌رمیان ده‌ست به گرتنه‌به‌رى رێكاری پێویست كرا، بۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی بڕیاری دابڕینی ناحیه‌ی كۆكس (كوڵه‌جۆ) له ئیداره‌ی گه‌رمیان، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش دانیشتوانى ناحیه‌كه داواكاریان ئاڕاسته‌ى حكومه‌تى هه‌رێم كرد كار بۆ راگرتانى ئه‌م بڕیاره‌ى حكومه‌تى عێراقی بكرێت.
رۆژى 2.7.2025 جێگری سەرۆك وەزیرانی عێراق و وەزیری پلاندانان محەمەد عەلی تەمیم رەزامەندیی دا ناحیەی قەرەتەپە لە سنووری پارێزگای دیالە بكرێت بە قەزا و به‌پێی ناوه‌ڕۆكى بڕیاره‌كه‌ش، ناحیەكانی جەبارە و كۆكس سەر بە قەزای قەرەتەپە دەبن.
ئیداره‌ى گه‌رمیان بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له میانى كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ دانیشتوانی ناحیه‌ی كۆكس، سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان رایگه‌یاندووه، كه بڕیاری دروستكردنی قه‌زایه‌كی نوێ و گواستنه‌وه‌ی ناحیه‌ی كۆكس بۆ سه‌ر ئه‌و قه‌زایه له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه، پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوره له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م ناوچه‌یه له‌سنوری ماده‌ی 140ـی ده‌ستوری عێراقه و نابێت له رووی ئیدارییه‌وه گۆڕانكاری تێدا بكرێت.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، ناحیه‌ی كۆكس (كوڵه‌جۆ) پێش راپه‌ڕین له‌لایه‌ن حكومه‌تی به‌عسه‌وه هه‌ڵوه‌شێنراوه‌ته‌وه و روخێنراوه، له‌دوای پرۆسه‌ی ئازادی عێراقیشه‌وه له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه هێنراوه‌ته كایه و ناحیه‌یه‌كی سه‌ر به ئیداره‌ی گه‌رمیانه.
ئیداره‌ى گه‌رمیان له‌دوای بڕیاره‌كه‌ی حكومه‌تی عێراقه‌وه رێكاره پێویسته‌كانی گرتوه‌ته‌به‌ر به ئامانجی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی بڕیاره‌كه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات.