تاکە کچی پاراگلایدەرە

کچە تاقانەکەی سلێمانی بەسەر ئاسمانی شارەکەدا دەفڕێت

964+

دیلان محەمەد – سلێمانی

کچێک بووەتە تاقانەی فڕاندنی پاڕاگلاید لە سلێمانی و لە پاڵ فڕۆکەوانەکانی هاوڕێیدا بەسەر ئاسمانی سلێمانیدا دەفڕێت.

سۆز حەسەنی پاراگلایدەر بە 964ـی وت، خەونی ئەوە بووە بچێتە بواری فڕین ببێ بە پاراگلایدەر و بەسەر ئاسمانی سلێمانیدا بفڕێت، بۆیە لە رێگەی فێرگەیەکەوە خۆی فێری وەرزشەکە کردووە.

وتیشی، ئێستا تاکە کچم کە دەتوانم فڕین ئەنجام بدەم،  بەڵام ژمارەیەک کچی دیکەش لە مەشقدان بۆ ئەوەی ببن پاراگلایدەر.

باسی لەوەش کرد، ئەوان دەیانەوێت گروپیک دروستبکەن کە ئیتر ژنان بێنە ناو بوارەکەوە، چونکە ئەوانیش هاشێوەی پیاوان دەتوانن ئەو وەرزشە بە ئەنجام بگەیەنن و هەمان ئەو جوڵانە دووبارە بکەنەوە.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

پاراگلایدەرەکانی ئەزمەڕ رووگەیەکی تری گەشتیاری لە سلی...

پاراگلایدەرەکانی ئەزمەڕ رووگەیەکی تری گەشتیاری لە سلیێمانی