لەم دیدارەدا تەواوی وردەکارییەکان بزانە
حەمید عوسمان کار و پڕۆژەی زۆری هەیە و دەبێت بە ئەکتەریش
964+
دیلان محەمەد – سلێمانی
حەمید عوسمان گەڕاوەتەوە کوردستان و لە دیدارێکی تایبەتیدا لەگەڵ 964 باس لە کار و پڕۆژەکانی دەکات و پلانی هەیە ئیتر بڕواتە ناو جیهانی فیلم و رۆڵ بینینیش.
دەشڵێت، لە ئێستادا دوو ئەلبوم و سینگڵێکم ئامادەیە و لە ماوەیەکی نزیکدا بەشێوەی دیجیتاڵی و لە پڵاتفۆرمی یوتیوب بڵاویاندەکەوەمەوە.
سەبارەت بە کار کردن وەکو ئەکتەر بە پەیامنیری 964ـی وت، چەند تەکلیفێکم بۆ هاتووە بۆ رۆڵ بینین لە فیلم، کورتە فیلم و درامادا بەتایبەتیش بۆ مانگی رەمەزانی ساڵی داهاتوو.
“هەر چەندە پێشتریش زۆر داوام لێکراوە بۆ رۆڵ بینین، بەڵام رەتمکردووەتەوە، بەس ئیتر کردوومەتە بەرنامەوە و بەنیازم لەم بوارەشدا کار بکەم” حەمید عوسمان وای وت.
یەکێک لەو ئەلبومانەی کە ئامادەیە تایبەتە بە گۆرانییەکانی هونەرمەندی کۆچکردوو حەمە جەزا و حەمید عوسمان دەڵێت، بەشێوازێکی تازە و زۆر خۆش گۆرانییەکانم وتووەتەوە و رەزامەندی خانەوادەی هونەرمەندیشم وەرگرتووە و بە دوو تراک و سێ تراک لە یوتیوب بڵاویان دەکەمەوە.
پێداچوونەوەی: ژێوار خدر