لە کاتى پێچکردنەوە کامێرا سزاتان بۆ هەژمار ناکات
هاتوچۆى هەولێر دڵنیایى بە شۆفێرانى بارهەڵگر دەدات
964+
وریا فەتاح
هاتوچۆى هەولێر روونکردنەوە لەبارەى سوڕانەوەى شەقامى 40 مەترى نزیک شارى خەونەکان دەدات و دەڵێت، ئەو بارهەڵگرانەى هێڵى سوڕانەوە دەبەزێنن سزا نادرێت.
وەک ئەوەى هاتوچۆى هەولێر روونى دەکاتەوە، لە شوێنى سوڕانەوەکە کامێرا داندراوە و هەر شۆفێرێک هێڵى سوڕانەوەى تەندروستن کامێراکە سزاى بۆ هەژمار دەکات، بەڵام شۆفێرانى بارهەڵگر گلەییان هەبووە کە ناتوانن بەبێ تێپەڕاندنى هێڵەکە پێچ بکەنەوە و لەوکاتەدا سزایان بۆ دەنوسرێت.
دڵنیایى دەدات، شۆفێرانى بارهەڵگر لە کاتى پێچکردنەوەکە ئەگەر هێڵەکەش ببەزێنن سزایان بۆ نانوسرێت و تائێستاش کامێراکە هیچ سزایەکى بۆ بارهەڵگرەکان هەژمار نەکردووە.