کردنەوەی پڕۆژەی ئاوی بەردەڕەش - وێنە: ئاوی دەوروبەری سلێمانی
ئەمڕۆ کردیانەوە
بۆ 105 ماڵی گوندێکی سەیدسادق پڕۆژەی ئاو دروستکرا
964+
ئەحمەد مستەفا
قایمقام و فەرمانگەی ئاوی سەیدسادق چوون و ئاوی دەوروبەری سلێمانی بەشداریان کرد، تا پڕۆژە ئاوی گوندی بەردەڕەش لە قەزای سەیدسادق بکەنەوە.
ئەو پڕۆژەی 105 ماڵ سوودی لێ دەبینن.
پرۆژەکە، خۆی دەبینێتەوە لە دروستکردنی تانکی کۆنکریتی زەمین، بە قەبارە 100 مەتر سێجا، راکێشانی تۆڕی ئاوی بە درێژی هەزار و 471 مەتر بۆ گوندەکە.
پرۆژەکە بە شێوەی راستەوخۆ و لەلایەن لیژنەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی ئاوی دەوروبەری سلێمانی و فەرمانگەی ئاوی سەیدسادق سەرپەرشتی کرا.
بە گوێرەی راگەیەندراوی ئاوی دەوروبەری سلێمانی بێت، پرۆژەکە 180 ملیۆن دیناری تێچووە، لەسەر بودجەی گەشەپێدانی هەرێمەکان جێبەجێکراوە.
وێنەی کردنەوەی پڕۆژە ئاوەکە؛
