بۆ پاڵپشتی کردنی كوڕان و کچان

سەنتەرێكی راهێنانی پیشەیی بۆ بەدەستهێنانی کار لە سلێمانی كرایەوە

964+

محەمەد فاتیح

بەمەبەستی پاڵپشتی کردنی كوڕان و کچان بۆ بەدەستهێنانی کار و پیشەی خۆیان، سەنتەرێکی راهێنانی پیشەیی لە شاری سلێمانی كرایەوە.

کوێستان محەمەد وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی لە كاتی كردنەوەی سەنتەری راهێنانی پیشەیی ساڤی لە شاری سلێمانی وتى، “لەئێستادا وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی سەرپەرشتی 12 سەنتەری راهێنان دەکات کە پێشتر تەنها 7 سەنتەر هەبووە و یەکێک لەسەنتەرەکان تایبەتە بە پێگەیاندنی راهێنەران بۆ سەنتەرەکانی تر”.

دەشڵێت، “سەنتەرکان بریتین لە راهێنانی پیشەیی هەولێر و سلێمانی و دهۆک، کار و راهێنانی پیشەیی زاخۆ،سۆران،گەرمیان، سەنتەری قەلادزێ، سەنتەری چەمچەمال ، سەنتەری خانەقین  و سەنتەری کفری”.

“تاکو ئێستا 110 سەنتەر مۆڵەتی فەرمی راهێنانی پیشەیی وەرگرتووە لە کەرتی تایبەت”