بۆ چاندنی سەوزە و میوە

“بەردانەوەی ئاوی زیاتر لەلایەن تورکیا رووبەری زەوییە کشتوکاڵییەکان زیاد دەکات”

964+

ژووری هەواڵ

حکومەتی عێراق پلانی هەیە لەدوای بەردانەوەی ئاوی زیاتر لەلایەن تورکیا، رووبەری زەوییە کشتوکاڵییەکانی وڵاتەکە زیاد بکات.

ئەمڕۆ یەکشەممە 5.7.2025، مەهدی سەهر، وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند، چاوەڕوانی جێبەجێکردنی بڕیاری تورکیا دەکەن بۆ بەردانەوەی ئاوی زیاتر بۆ وڵاتەکە، هەرکات بڕیارەکە کەوتە بواری جێبەجێکردن، رووبەری ئەو زەویانە زیاد دەکەن کە بۆ چاندنی سەوزە و میوە تەرخانکراون.

“وەزارەتی کشتوکاڵ پلانی هاوینەی ئامادەکردووە [بۆ زەوییە کشتوکاڵییەکان] لەسەر بنەمای ئەو زانیارییانەی لەبەردەستی وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاودان”، مەهدی سەحەر وای وت.

لە رێکەوتی 1.7.2025، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ ژمارەیەک پەرلەمانتاری عێراق بڕیاریدا بڕی 420 مەتر سێجا لە چرکەیەکدا ئاو لە روباری فورات بۆ عێراق بەربدەنەوە.

ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق دانیشتنەکانی دەستپێدەکاتە...

ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق دانیشتنەکانی دەستپێدەکاتەوە