خۆڵەکەی نامێنێ

تا دووشەممە ئاسمان پاک و شین دەبێتەوە

964+
ئەحمەد مستەفا

پێشبینییەکان وای دەردەخەن، لە تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان رۆژی دووشەممە 7.7.2025، ئاسمان تەواو پاک ببێتەوە لە خۆڵبارین، شارەزایەکی کەشناسی وتی، دەنگۆی هاتنی شەپۆلی نوێی خۆڵبارین بۆ ناوچەکانان لە رۆژی دووشەممە راست نییە.

پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای کەشناسی بە 964ی وت، بەپێی پێشبینیەکان لە تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان ڕۆژی دووشەممە، ئاسمان تەواو پاک و شین دەبێت و هیچ خۆڵێک نابارێت.

پێشبینی وایە، لە 6.7.2025 وە هەرێمی کوردستان بکەوێتە ژێر کاریگەری بای باکووری خۆرهەڵات و بای باکوور، کە خێرایی ئەم بایە 30 بۆ سەروو 60 کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرکدا.

دواتر بۆ رۆژانی 10 بۆ 15ی مانگی تەمموز، بۆ نزیک چلەی هاوین شەپۆلێکی گەرمای بەتین روو لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات، کە پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی گەرمیان نزیک 50 پلە بۆ 50 پلە تۆمار دەکرێت.

سالار عەلی، شارەزایەكی دیكەی کەشناسییە و بە 964ی وت، ناو شارەکانیش لەو شەپۆلەدا، 43 بۆ 48 پلە تۆمار دەکرێت، ناوچە شاخاوییەکان 27 بۆ 42 پلە دەبێت، سەرچاوەی ئەم شەپۆلە گەرمایە زەریای هیندی و بەشێکی تری لە ئەفریقاوە دێت.

لە ناو شەپۆڵە گەرماکە، پێشبینی دەکرێ لەرووی کاریگەریی تەندروستی، خەڵک هەست بە تەنگەنەفەس و نائارامی بکەن بەهۆی شێی زۆر، رێژەی شێ لە هەوادا بەرز دەبێتەوە.

ئەو شارەزای کەشناسییە پێشنیاری کرد، لە کاتی شەپۆلی گەرمییەکەی 10 بۆ 15ی تەمموز، چوونە دەرەوە بۆ کارکردن، لە کاتی گەرمی زۆردا (کاتژمێر 11:00ی بەیانی بۆ 4:00ی دوای نیوەڕۆ کەم بکرێتەوە، هەروەها ئاو بە پلەی زۆر بخۆرەوە و جل و بەرگی لۆکە بەکاربهێنرێ.

دیسانەوە كەشوهەوای هەرێم گۆڕانكاری بەسەردا دێت

دیسانەوە كەشوهەوای هەرێم گۆڕانكاری بەسەردا دێت