لەم مانگەدا دوو رۆژ پشووى تر هەیە

لە هەرێمى کوردستان؛ سبەى پشووى فەرمییە

964+

وریا فەتاح

سبەینێ شەممە، بەبۆنەى رۆژى عاشوورا پشووى فەرمییە لەسەرجەم دامودەزگاکانى هەرێمى کوردستان، هەر لەم مانگەدا دوو رۆژى دیکەش پشووى فەرمییە.

حکومەتى هەرێم بڵاوى کردەوە، رۆژی شەممە، 5ـی تەممووزی 2025، بەپێی بڕیاری وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی حکومەتی هەرێم، بەبۆنەی رۆژی عاشووراوە، لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمییە.

دەشڵێت: رۆژی یەکشەممە، 6ـی تەممووزی 2025، دەوامی فەرمی دەست پێدەکاتەوە.

هاوکات بەپێى رۆژمێرى پشووەکانى حکومەتى هەرێم، لەم مانگەدا دوو رۆژى دیکەش پشووى فەرمییە،  14ـى مانگ بە بۆنەى شۆڕشى 14ـى تەمووزى 1958، کۆتا رۆژى ئەم مانگەش کە 31ـى 7ـە، بەبۆنەى یادى ئەنفالى بارزانییەکان پشووە.

دوو پشووى تریش هەیە؛ 5ـى ئەم مانگە لە هەرێمى کوردستان پ...

دوو پشووى تریش هەیە؛ 5ـى ئەم مانگە لە هەرێمى کوردستان پشووى فەرمییە