موقتەدا سەدر بە قەڵەمی سوور:

بەشداری هەڵبژاردن ناکەین مادام میلیشیاکان ماون

964+

محەمەد فاتیح

موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر دووپاتی كردەوە كە بایكۆتی هەڵبژاردنەكانى داهاتووی عێراق دەكات و داوای هەڵوەشاندنەوەی میلیشیاكانيش دەكات.

موقتەدا سەدر لە نووسراوێكدا دەڵێت، ” بڕیارەكەم جدیە و بڕیارێكی لاواز نییە… ئێمە بایكۆتمان كردووە… ئەوەی ئارەزوو دەكات با بایكۆت بكات… ئەوەشی پێی خۆشە با بەرەو ئارەزووی دەسەڵات بڕوات”.

“حەق دەرناكەوێت تاكو چەك رادەستی دەوڵەت نەكرێتەوە و میلیشیاكان هەڵنەوەشێنرێتەوە و عێراق سەربەخۆ نەبێت و دوای كەس نەكەوێت و لێپێچینەوە لەگەندەڵكاران نەكرێت” موقتەدا سەدر واى وت.

بەشداری هەڵبژاردن ناکەین مادام میلیشیاکان ماون