ئێستا

لە هەولێر دەنگێکى گەورە بیسترا

964+

وریا فەتاح

کەمێک لەمەوبەر، دەنگێکى گەورە لە هەولێر بیسترا.

بەپێى زانیارییەکانى پەیامنێرى 964، دەنگەکە لە دەورووبەرى کونسوڵخانەى ئەمریکا لە عەنکاوا، بیستراوە.

لەدواى دەنگى تەقینەوەکە، لە کونسوڵخانەى ئەمریکا لە هەولێر زەنگى ئاگادارکردنەوە لێدرا.

بەپێى زانیارییەکانى 964، یەکێک لە تەقینەوەکان کەوتنەخوارەوەى تەنێک بووە لە گەزنە کە دەکەوێتە پشت فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى هەولێر.

سەرچاوەیەکى بەرپرس بە 964ـى وت،”دوو دەنگى بەهێز بیستراوە، یەکێکیان لە نزیک گەزنە، ئەوەى تریان لە نزیک سێ بیران بووە”.

زیاتر دێت….