پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی منداڵان

وەرزی گەرما کاریگەر هەیە لەسەر زیادبوونی سکچوون لە مندالاندا

964+

دیلان محەمەد – سلێمانی

وەرزی گەرمایە و نەخۆشی سکچون و رشانەوە لەناو منداڵاندا زیادبووە و پزیشکێکی پسپۆری منداڵانیش دەڵێت، لە رۆژێکدا نزیکەی 750 منداڵ سەردانی نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی دەکەن.

دکتۆر قەحتان عەدنان، پسپۆڕی نەخۆشیەکانی منداڵان بە 964ـی وت، لەم وەرزەدا نەخۆشی سکچوون و رشانەوە لەناو منداڵاندا زیاتر بڵاوە و رۆژانە منداڵێکی زۆر سەردانمان دەکەن.

وتیشی، رۆژانە نزیکەی 750 منداڵ سەردانی نەخۆشخانەی منداڵان دەکەن.

روونیشیکردەوە، بۆ پاراستنی منداڵان لەم جۆرە نەخۆشییانە، پێویستە ئاو پێش ئەوەی بدرێت بە منداڵەکە بکوڵێنرێت و پاک بکرێتەوە.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

نەخۆشی سکچوون و رشانەوە لە ناو منداڵاندا بڵاوبووتەوە

نەخۆشی سکچوون و رشانەوە لە ناو منداڵاندا بڵاوبووتەوە