داواکاری خۆیان بوو

داقوق دەبێت بە خاوەن کۆمەڵگەی فەرمانگەکانی دادیی

964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک

چیتر پێویست ناکات دانیشتووانی قەزای داقوق بۆ رایکردنی مامەڵەکانیان ئەمسەر و ئەوسەری داقوق بکەن، بەڵکو بەمنزیکانە دەبن بەخاوەن کۆمەڵگەی فەرمانگەکانی دادیی تایبەت بە خۆیان.

داقوق کە دەکەوێتە باشووری کەرکوک، کورد، عەرەب و تورکمانی لێ دەژی.

پەرلەمانتاری عێراق، دیلان غەفور بە964ـی وت، لەسەر داواکاری دانیشتووانی قەزای داقوق، کە فەرمانگەکانی دادیی قەزاکە دwورن لە یەکتر، سەردانی خالید شوانی وەزیری دادم کرد و داواکاری هاوڵاتییانم خستە بەردەمی بۆ لێک نزیک کردنەوەی فەرمانگەکانی پەیوەست بە دادوەری.

ئەو وتی، بۆیم روونکردەوە، کە پێشتر پارچە زەوییەک دیاری کراوە بۆ پرۆژەی خزمەتگوزاری کە دەکرێ بۆ کۆمەڵگە نوێیەکە سوودی لێ ببینێ، بۆیە رەزامەندی لەسەر داوا کارییەکە دەربڕیوە.

پرۆژەی کۆمەڵگەی فەرمانگەکانی دادیی پێکدێت لە، فەرمانگەی دادنووس، فەرمانگەی جێبەجێکردن، فەرمانگەی منداڵی خوار تەمەنی یاسایی (قاصرين) و تۆماری خانوبەرە، بۆ ئەنجامدانی پرۆژەکە زیاتر لە یەک دۆنم زەوی بۆ تەرخان کراوە.

964 زانیوویەتی، تێجوی پرۆژەکە یا لەسەر بودجەی خودی وەزارەتەکە ئەنجام دەدرێت یاخود دەدرێت بە وەبەرهێنەر و بەم نزیکانە دەچێتە بواری جێبەجێ کردن.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا