پەیامنێری 964 لە شوێنی رووداوەکەیە
کەتنەخوارەوەی دوو درۆنەکەکی سلێمانی تەنیا پوشوپەڵاش سووتاندووە
964+
ئەحمەد محەمەد – سلێمانی
پەیامنێری 964 چووتە شوێنی کەوتنەخوارەوەی یەکێک لە ددرۆنەکان و ئاماژە بەوەدەکات کە تەنیا پوشوپەڵاشی سووتاندووە و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
دوو درۆن بووە یەکێکیان لە نزیک قوتابخانەی زەڵێ لە تاسڵوجە لە کۆڵانێکدا خراوەتەخوارەوە و ئەوەی دیکەیان لە نزیک هێزەکانی 70ـی پێشمەرگە.
لیوا ئەحمەد لەتیف وتەبێژی هێزەکانی 70 بە 964ـی وت، دوو درۆن خراونەتە خوارەوە، یەکێکیان لە تاسڵوجە و ئەوی دیکەیان لە نزیک هێزەکانی 70 بووە.
باسی لەوەکرد، بەهۆی ئەو درۆنانەوە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی