بەهۆی کار کردن و گۆڕینی بۆرییەوە

بۆ ماوەیەکی کاتی چەند کۆڵانێکی قەڵادزی بێ ئاو دەبن

964+

ژێوار خدر

بەهۆی جێبەجێکردن بۆری گوێزەرەوەی ئاو، لەمڕۆوە دابەشکردنی ئاو لە چەند کۆڵانێکی گەڕەکی هەنارۆکی قەڵادزێ بۆ ماوەیەکی کاتی دەوەستێت.

مارف مەحمود، بەڕێوەبەری ئاوی قەڵادزێ بە 964ـی وت، لەمڕۆ سێشەممە 1.7.2025ەوە دابەشکردنی ئاو لە بەشێک لە کۆڵانەکانی گەڕەکی “هەنارۆک” دەوەستێت، بەهۆی گەرماوە کار کردن کەمێک زەحمەتە، بەڵام هەموو هەوڵی خۆمان دەدەین بۆ ئەوەی بە زووترین کات پڕۆژەکە تەواو بکەین و دوای ئەوە دەستبکەینەوە بە دابەشکردنی ئاوی ماڵان.

وتیشی، پێشبینی دەکەین لە ماوەی دوو رۆژدا کارەکان تەواو ببن، بۆیەش بڕیارماندا لە ناوەڕاستی هەفتە کار بکەین و بۆرییەکان بگۆڕین، هەتاوەکو بتوانین تا کۆتایی هەفتە کارەکان تەواو بکەین، چونکە لە کۆتایی هەفتان ئاو دابەش ناکرێت.

داواشی لە هاوڵاتیان و شۆفێران کرد، هاوکاری ئەندازیار، کرێکار و ستافی کارکردن بن بۆ ئەوەی لە زووترین کاتدا پڕۆژەکە تەواو ببێت.