دیمەنێکی کاتی نۆژەنکردنەوەی حەوزی ئاوی ئاسکەکان ... وێنە؛ شارەوانی دەربەندیخان.
حه‌وزى ئاوى ئاسكه‌كانیش نۆژه‌نكرده‌وه
شاره‌وانى ده‌ربه‌ندیخان خاوه‌ن بارهه‌ڵگرێكی پابه‌ندكرد سه‌وزایی و شۆسته‌كان چاكبكاته‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
شاره‌وانى قه‌زاى ده‌ربه‌ندیخان ئه‌مڕۆ سه‌رقاڵى جێبه‌جێكردنى چه‌ند كارێك بووه، له‌وانه‌ش خاوه‌نى ئه‌و بارهه‌ڵگره‌ى كه به‌هۆى وه‌رگه‌ڕانه‌وه زیانى به شۆسته و شه‌قامه‌كان گه‌یاندبوو زیانه‌كانى چاكبكاته‌وه و له چیاى به‌رانانیش حه‌وزى ئاوى بۆ ئاسكه‌كان نۆژه‌نكرده‌وه.
رووداوى وه‌رگه‌ڕانى به‌رهه‌ڵگره‌كه رۆژى 24.6.2025 بوو، كه بارهەڵگرێكی دووتەنی جۆری میتسوبوشی – کنتر لە نزیک فولکەی پەری دەریاکە وەرگەڕا و له‌رێگه‌ى دروستكردنى دەرخستەیەک له‌لایه‌ن شاره‌اونییه‌وه توانرا زیانەکانی پێ چاکبکرێتەوە، کە بریتی بوو لە چاککردنەوەی شۆستە و بۆیاخکردنی و فەرشکردنی چیمەن و ناشتنی نەمام ئه‌لبیزیا و کامیس پاریس.
هه‌ر ئه‌مڕۆش، هۆبەی باخچەکانی شارەوانی هەستا بە نۆژەنکردنەوە و راکێشانی ئاو بۆ حەوزی ئاسکەکان بە لاقەدی شاخی بەرانان بۆ ئەوەی لەم کاتە گەرمەدا بێ‌ئاو نەبن و لە تینوودا لەناو نەچن و رزگاریان بێت و حەوزیشیان بۆ درەختەکانی جزرەی 30 مه‌تری دروستكرد.
بڕینی چیمەنی باخچەكانی سەر شەقام، راپەڕین، برایەتی و باخچەی هەڵۆ یه‌كێكى دیكه‌ى كاره‌كانى ئه‌مڕۆى شاره‌وانى ده‌ربه‌ندیخان بووه، كه لە ماوەی سێ رۆژدا جێبەجێکراوە.