لە ئەمریکاش ئەم یارییە دەکەن

کوبییەکان مەراقێکی سەیریان هەیە بۆ یاری دۆمینە

+964
ژووری هەواڵ

ئەگەر پێت وایە دۆمینە باش دەزانیت، بێگومان هێشتا کوبییەکانت نەناسیوە، چونکە مەراقێکی سەیریان هەیە بۆ یاری دۆمینە و بەناوبانگترین یاری میللیە لەو وڵاتەدا.

هەرچەندە دەوترێت چینییەکان ئەم یارییەیان داهێناوە، بەڵام ئێستا کەس شان نادات لە شانی کوبییەکان، تەنانەت خەڵکی کوبا لە ئەمریکاش ئەم یارییە دەکەن و لە خوارووی فلۆریدا پارکێکیان هەیە بە ناوی پارکی دۆمینە.

بەپێی زانیارییەکان کاتێک هیلاری کلنتن کاندید بوو بۆ سەرۆکایەتی ئەمریکا، بۆ راکێشانی دەنگی خەڵکە بە رەچەڵەک کوبییەکە، خۆی فێری دۆمینە کردو چووە پارکەکە یاریی لەگەڵ کردوون

دوكانداران بەهۆی بێ بازاڕییەوە خەریكی دۆمینەن

دوكانداران بەهۆی بێ بازاڕییەوە خەریكی دۆمینەن