بڕیاری داوە لێی نەخوڕێت
پایسكیلەكەی بایی 30 هەزارە و بایی 150 هەزار جوانكاری پێوەكردووە
964+
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
مێردمنداڵێكی گه‌ڕه‌كى مامزاواى هه‌ولێر، خولیایەكی تایبەتی هەیە بۆ پایسكیلەكەی كه به‌دیارى بۆیان كڕیوه به‌ڵام دڵی نایەت لێ بخورێت چونكه یه‌ك دونیا جوانكارى پێوه‌كردووه.
محه‌مه‌د زیاد تەمەن 12 ساڵان، پۆلی پێنجی بنەرەتیە، به 964ـى وت، ناوى له پاسكیله‌كه‌ى ناوه تاقانە چونكە ده‌ڵێت “پاسكیل نییه له هی من جوانتر بێت چونكه زیاتر لە 200 مەدالیام پێوەكردووە دووساڵە لێم نەخوڕیوە نەوەكو جوانكارییه‌كانى لێ ببێتەوە”.
له‌ماڵه‌وه شوێنێكیان بۆ پاسكیله‌كه‌ى ته‌رخانكردووه لێی راده‌گرێت و ده‌ڵێت ئەگەر ئۆتۆمبێلیش بكڕێت هه‌مان جوانكارى بۆ ده‌كات و لێشی ناخوڕێت.
وتیشی “پایسكیله‌كه بە 30 هەزار دینار باوكم بەدیاری بۆی كڕیم، ئێستا یەك ملیۆن دیناریشم بدەنێ نایفرۆشم.”
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن