"گرتنی مامۆستای تایبەت زەحمەتە"

لە مزگەوتێکی خانەقین ژمارەیەک مامۆستا خۆبەخشانە وانە بە قوتابیان دەڵێنەوە

964+

راژان باجەڵان – خانەقین

لە مزگەوتی ئەبوبەکری سدیق لە خانەقین، ژمارەیەک مامۆستا خۆبەخشانە وانە بە قوتابیان دەڵێنەوە.

شێخ محەمەد مەولود مامۆستا و وتاربێژی مزگەوتەکە بە 964ـی وت، “لە مزگەوتەکەمان پێنج فەرزە نوێژ دەکرێت و خولی فێربوونی قورئان خوێندن هەیە، لەبەر ئەوەی لە ئیسلامدا خوێندن و زانست زۆر گرنگە، بۆیە هەستاین بە دابینکردنی چەند مامۆستایەک کە وانەکانی ئایین و فیزیا بۆ پۆلەکانی سێی ناوەندی و شەشی ئامادەیی بڵێنەوە”.

“مامۆستاکان خۆبەخشانە و بێ هیچ پارەیەک وانەکان دەڵێنەوە، چونکە باری دارایی هاوڵاتیان خراپە و لە ئێستادا گرتنی مامۆستای تایبەت لە دەرەوەی قوتابخانە زەحمەتە”، شێخ محەمەد وای وت.

باسی لەوەشکرد، پلانیان هەیە لە داهاتوودا وانەکانی بیرکاری و زیندەوەرزانی و عەرەبی و کیمیاش لە هەمان مزگەوت بە قوتابیان بڵێنەوە.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

مامۆستایانی خانەقین شەقامیان چۆڵ نەکرد تا وەڵامیان وە...

مامۆستایانی خانەقین شەقامیان چۆڵ نەکرد تا وەڵامیان وەرنەگرت