لە سنووری قەزای ماوەت

کەمتەرخەمی گەشتیار 150 سندوقی بەخێوکردنی هەنگی سووتاند

964+

ژێوار خدر

لە گوندی غەزینەی قەزای ماوەت ئاگرێک کەوتەوە و 50 دۆنم پوش و پاوەن و داری سروشتی و 150 سندوقی بەخێوکردنی هەنگی سووتاند.

پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی رایگەیاند، دوای ئاگادارکردنەوە لە هەبوونی ئاگر لە گوندی غەزینەی قەزای ماوەت دەستبەجێ مەفرەزەیەكی بەشی پۆلیسی دارستانی ماوەت گەیشتنە شوێنی رووداوەکە، بەیارمەتی خەڵکی گوندەکە و تیمەکان ئاگرەکە کوژێندرایەوە و کۆنتڕۆڵ کرا.

دەشڵێت، بەهۆی ئاگرەکەوە نزیکەی 50 دۆنم پوش و پاوان داری سروشتی، 150 سندوقی بەخێوکردنی هەنگ و کۆمەڵێك کەل و پەلی هاووڵاتیانیش سووتاون .

ئاماژەی بەوەشکردووە، هۆکاری ئاگرەکە بەهۆی پاشماوەی ئاگری گەشتیارانەوە بووە و لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون بۆ دۆزینەوەی تۆمەتباران دەستیپێکردووە.

ئاگرەکەی گوندی گەڵاڵەی سنووری ماوەت کۆنتڕۆڵ کرا

ئاگرەکەی گوندی گەڵاڵەی سنووری ماوەت کۆنتڕۆڵ کرا