بەڵێنی چارەسەرکردنی دەدرێت

کێشەیەکی پێشمەرگە گەیشتە کۆنگرێسی ئەمریکا

964+

ژووری هەواڵ

کێشەی دواکەوتنی گەیاندنی کەلوپەلی سەربازی لەلایەن هاوپەیمانانەوە بۆ پێشمەرگە گەیشتووەتە کۆنگرێسی ئەمریکا و بەڵێنی چارەسەرکردنی دەدرێت.

وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، ئەدمیرال بڕاد کوپەر، بەربژێری پێشنیارکراو بۆ فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا ناسراو بە (CENTCOM)، لە کۆبوونەوەیەکی کۆنگرێسدا، باسی لە دواکەوتنی گەیاندنی کەلوپەلی بەرگری سەربازی ئەمریکی بۆ هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان کرد و بەڵێنی دا، کە ئەم کێشەیە چارەسەر بکرێت.

وەزارەتەکە دەڵێت، لە کۆبوونەوەی کۆنگرێس، باس لە هاوکارییەکانی هێزەکانی ئەمریکا بۆ هێزەکانی پێشمەرگە کرا، ئەمەش دوای ئەوەی سیناتۆر تێد باد ئاماژەی دا بە سەردانەکەی بۆ هەرێمی کوردستان و کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان.

“سیناتۆر باد نیگەرانی خۆی دەربڕی سەبارەت بە دواکەوتن و هێواش بوونەوەی گەیاندنی کەلوپەلی بەرگری و سەربازی، کە لەلایەن ئەمریکاوە دابینکراوە بۆ هێزەکانی پێشمەرگە”، وەزارەتەکە وا دەڵێت.

لە کۆبوونەوەکەی کۆنگرێسدا، ئەو سیناتۆرە رایگەیاندووە، پێشمەرگە “رۆڵێکی زۆر گرنگ دەگێڕن لە رێگری کردن لە سەرهەڵدانەوەی داعش لە عێراقدا”.

لە وڵامدا، ئەدمیرال کوپەر، دانی بەوە دانا کە هێواشی و دواکەوتن هەیە لە گەیشتنی هاوکارییەکان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە و بە دواداچوونی بۆ ئەم بابەتە کردووە، “بەڵێن دەدەین بە زووترین کات هاوکاری و کەلوپەلی سەربازی بگەیەنینە دەست هێزەکانی پێشمەرگە”.

فەرماندەیەکی پێشمەرگە موچەی بەشێک لە پێشمەرگەکانی داب...

فەرماندەیەکی پێشمەرگە موچەی بەشێک لە پێشمەرگەکانی دابینکرد