فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر
زۆربەیان بۆ ئیستانبوڵ بوون
ئەمڕۆ لە فڕۆکەخانەی هەولێر 22 گەشتی هاتن و چوون کانسڵ بوون
964+
ژووری هەواڵ
تەنیا ئەمڕۆ یەکشەممە، 22 گەشتی هاتن و چوون لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر هەڵوەشانەوە، کە زۆربەیان بۆ ئیستانبوڵ بوون.
بەگوێرەی خشتەی گەشتەکانی فڕۆکەخانەی هەولێر، ئەمڕۆ یەکشەممە 11 گەشتی هاتن کە پێنجیان لە ئیستانبوڵەوە بوون و ئەوانەی دیکە لە یۆنان، دۆسڵدۆف، ئیمارات، تاران، دەوحە و ئەنقەرەوە بوون، کانسڵ بوونەتەوە.
پێنج گەشتی دیکە لە هەولێرەوە بۆ ئیستانبوڵ لەگەڵ شەش گەشتی دیکە بۆ یۆنان، دۆسڵدۆف، ئیمارات، تاران، دەوحە و ئەنقەرەوە بوون، کانسڵ بوونەتەوە.
لەبارەی هۆکاری کانسڵ بوونەوەی ئەو گەشتانە، 964 پەیوەندی بە ئەحمەد هۆشیار، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر کرد، بەڵام پەیوەندییەکان بێوەڵام بوون.