هێشتا کۆنتڕۆڵ نەکراوە
ئاگرێکی گەورە لە هۆتێلە بەناوبانگەکەی بەغدا کەوتەوە
964+
شۆڕش قادری
ئاگرێکی گەورە لە هۆتێلی “دڵی جیهان” لە ناوەندی بەغدا کەوتەوە و هێشتا بڵێسە دەکات و کۆنتڕۆڵ نەکراوە.
تا ئێستا هۆکار و زیانەکانی ئاگرەکە نەزانراوە و بەپێی زانیارییەکانی 964، چەندین تیمی بەرگری شارستانی بەغدا بەڕێوەن بەرەو هۆتێلەکە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە.
هۆتێل “دڵی جیهان” یەکێکە لە گەورەترین و بەناوبانگترین هۆتێلەکانی بەغدای پایتەخت، کە لەم دواییانەدا بووەتە شوێنی کۆبوونەوەی کەسایەتییە سیاسییەکانی عێراق.