فڕۆکەیەکى هێڵى فڕۆکەوانى ئیماراتی _ وێنە: ئاژانسەکان
لە سەرەتای مانگی حەوتەوە دەبن
ئیمارات وادەی دەستپێکردنەوەی گەشتەکانی بۆ عێراق دیاری کرد
964+
ئەحمەد مستەفا
ئەمڕۆ شەممە، ئیمارات وادەی دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ عێراق لە سەرەتای مانگی تەمموزدا راگەیاند، و کۆمپانی هێڵی ئاسمانی وڵاتەکە لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، لە 1ی تەمموزەوە گەشتەکانی بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا دەستپێدەکاتەوە.
ئەوەش خراوەتەڕوو، لە دووی تەمموزەوە گەشتە ئاسمانییەکان بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەسرە دەستپێدەکاتەوە، بە واتای هەموو گەشتەکان لە سەرەتای مانگی حەوتەوە دەبن.
کۆمپانیاکە باسی لەوەکردووە، کە تاکە هۆکاری راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان، بەهۆی شەڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل بووە.
ئەم رێوشوێنانە هاوکاتە لەگەڵ دۆخی ئەمنی ناوچەکە، هێڵی ئاسمانی ئیمارات پێشتر دووپاتی کردەوە کە بەردەوامە لە چاودێری وردی دۆخەکە و لە پەیوەندی بەردەوامدایە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان سەبارەت بەهەر پێشهاتێک.