ویستوویانە لەدەرەوەی قەزاکە بیفرۆشن

لە زاخۆ شەش تۆن ئاردی بایەعی دەستی بەسەردا گیرا

964+

شڤان عەبدوڵا – زاخۆ

لیژنەکانی قایمقامیەتی زاخۆ توانیان دەستبەسەر شەش تۆن ئاردی بایەعیدا بگرن کەخاوەنەکەی دەیویست لەدەرەوەی زاخۆ بیفرۆشێت، ئەو کارە پێچەوانەی رێنماییەکانی قایمقامیەتی زاخۆیە، بۆیە رێکاریی یاساییان بەرامبەر گرتووەتەبەر.

ماوەیەکە قایمقامیەتی زاخۆ لە بازگەکان رێگری دەکات لەوەی ئارد ببرێتە دەرەوە، هەر کەسیش یان بازرگانێک ئەو کارە بکات رووبەڕووی سزا دەبێتەوە، بەمە دەیانەوێت پیداویسی خەڵک و هاوڵاتیان بە بەباشی پڕبکرێتەوە.

هەر ئەمڕۆ شەممە، لیژنەکانیان توانیویانە بارهەڵگرێک کە شەش تۆن ئاردی پێبووە و دەیویست لە دەرەوەی زاخۆ ساغی بکاتەوە دەستبەسەر کردووە.

وەڵات هەجەر، سەرۆکی لیژنەی چاودێری بازاڕ بە ـی964 وت،ئەو بڕە ئاردەی دەستی بەسەردا گیراوە یان بە سەمونخانەکانی دەدەن و پارەکەی دەدەنەوە بە خاوەنی یان سزای ماددی دەدرێت بۆ ئەوەی جارێکی دیکە ئەو کارە دووبارە نەکاتەوە.

وتیشی، زانیارییامان هەیە هەر ئەو بڕە نییە بەڵکو نزیکەی 60 تۆن دەبێت و لە بەدواداچوونین بۆ ئەو بابەتە، بە هەموو توانای خۆمانەوە رێگری لە قۆرخکاری و گرانی بازاڕ دەکەین.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

رای هاوڵاتی گرانی و هەرزانی بازاڕ

رای هاوڵاتی گرانی و هەرزانی بازاڕ