چیرۆکێک دەگێڕێتەوە
محەمەد خانی: کەس ناڵێ لە ماددەی هۆشبەر وازناهێنم
964+
دیلان محەمەجەزا
زۆرینەی ئەو ئالودەبوووانەی کە بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەرن دەیانەوێ کێشانی تەرک بکەن و لە بیانوویەک دەگەڕێن، ئەمە قسەی دەروون ناسێکە و دەشڵێ، هیچ یەک لە بەکارهێنەرانی ماددەی هۆشبەر، ناڵێ وازناهێنم.
ئەو پسپۆڕە دکتۆر محەمەد خانییە، ئەو سێ قۆناغی بۆ ماوەی توشبوونی یان ئالودەبوونی گەنجان بە ماددەی هۆشبەر بە تایبەت باسدەکات و دەڵێ، ماددەیەک کە هۆشی نەهێشت ئیتر چی ماوە لە کەسەکەی بسەنێ.
ئەو پسپۆڕە کە دەیان کەیس لەسەر ماددەی هۆشبەر بۆ هۆشیاربوونەوە روویان لێ کردووە، چیرۆکی ئەوە باسدەکات، لە یەکێک لە شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، 401 کەسی توشبوو پێکەوە هەڵمەتێکیان کردووە تا کێشانی وازلێ بهێنن، ئەوەی بە هۆکارێکی ئەرێنی و گرنگ باس کرد.
پێشتر، عەقید سەلام عەبدولخالق وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێم بە ـی964 وت، لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا 520 تۆمەتبار دەستگیر کراون و لە نێویاندا 243 بەکارهێنەرن و بەراورد بە شەش مانگی ساڵی رابردوو ئەو رێژەیە کەم بووەتەوە.
بازرگانی کردن بە ماددەی هۆشبەر بەراورد بە چەند ساڵی رابردوو رووی لە هەڵکشان کردووە، ئەو وتی، بە جۆرێک تەنیا لەمساڵدا دەستیانگرتووە بەسەر نیو تۆم ماددەی هۆشبەر.
ئاماژەی بەوەشکرد، ناوچەکە بە بەرنامە کاری لەسەر کراوە و بووە بە شوێنێکی ترانزلێت بۆ گواستنەوەی ماددەکان و ئەوانەشی بەکارهێنەرن زیاتر گەنجن تەمەنیان لە نێوان 18 بۆ 35 ساڵدایە.
داڕشتنەوە: ئەحمەد مستەفا