قایمقامی زوبێر:

ژمارەی تووشبووانی تای خوێنبەربوون بەو جۆرە نییە كە بڵاوكراوەتەوە

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

تای خوێنبەربوون وازی نەهێناوە و حەوت هاوڵاتی لە قەزای زوبێری بەسڕە تووش كرد، قایمقامی قەزاكەش دەڵێت، كەسێك گیانی لەدەستداوە، بەڵام ئەمەش لە ماوەی دوو مانگدا روویداوە نەك رۆژێك.

عەباس ماهیر قایمقامی قەزای زوبێر بە 964ی راگەیاند، حەوت حاڵەتی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون تۆمار كراوە، بەڵام ئەمە تەنیا لە یەك رۆژ نەبووە و لە ماوەی دوو مانگدا بووە، هەفتەی رابردوو سێ حاڵەت تۆمار كران و یەكێكیان گیانی لەدەست دا، كە ژنێك بووە.

قایمقامی زوبێر هۆشداریشی داوە بە بەڕێوەبەرایەتی ڤێرتێنەری، كە ژمارەی ناماقوڵ لە بارەی تووشبووان بڵاونەكەنەوە، كە ببێتە هۆی ترس و دڵەڕاوكێ لای هاوڵاتیان.

لای خۆیەوە بەڕێوەبەری ڤێرتێنەری زوبێر مونجید ئەلتمەیمی بە 964ی راگەیاند، پێویستە جیاكاری لە نێوان گومان لە تووشبوون و حاڵەتی دووپاتكراوەی تووشبوون لە رێگەی تاقیگەوە بكرێت، بۆ ئەوەی هەواڵی ناڕاست نەیەتە بڵاوكردنەوە.

وتیشی، داوا لە هاوڵاتیان دەكەین هۆشیار بن و بە دوای پڕوپاگەندە نەكەون، چونكە ژمارەی ناڕاستی تووشبووان ترس و دڵەڕاوكێ دروست دەكات و كاریگەری لەسەر وەڵامدانەوەی خێرای تیمەكانی خۆپارێزی و ڤێرتێنەری دروست دەكات.

حاڵەتێکی دیکەى تای خوێنبەربوون لە هەرێم تۆمار کرا

حاڵەتێکی دیکەى تای خوێنبەربوون لە هەرێم تۆمار کرا