پەنا بۆ یاسا دەبات

تەندروستی کەرکوک؛ هیچ پزیشکێکی ددان توشی ئایدز نەبووە

964+

ئەحمەد مستەفا

تەندروستی کەرکوک رژدە لەسەر قسەکەی و هەواڵی ئەوە رەتدەکاتەوە لە پارێزگاکەی حەوت پزیشکی ددان، تووشی نەخۆشی ئایدز بووبن.

لە راگەیەندراوێک قسەی خۆی کردووە و دەشڵێ، سکاڵای یاسایش دژی ئەو شوێنانە تۆماردەکەن، کە هەواڵەکەیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکردووەتەوە.

بە گوێرەی سۆراغی 964، لە رۆژی یەکشەممەی رابردوەوە لە چەند پەیج و ئەکاونتێکی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەواڵی ئەوە بڵاوکراوەتەوە، کە حەوت پزیشکی ددان، تووشی نەخۆشی ئایدز بوون لە کەرکوک.

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی کەرکوک تەواوی ئەو هەواڵە رەتدەکاتەوە و دەشڵێ، یەک دکتۆریش تووشی نەخۆشییەکە نەبووە.

لەو راگەیەندراوەدا کە 964 لە پێگەی فەڕمی خۆی بینوویەتی بە کورتی وتوویەتی، تەندروستی کەرکوک بە مافی یاسایی خۆی دەزانێ، لەڕێگەی دەسەڵاتی دادوەری ئەو کەسانە دادگایی بکات کە دەنگۆ و هەواڵی ناڕاست بڵاودەکەنەوە.

فڕۆکەخانەی کەرکوک دەست بە گەشتەکانی دەکاتەوە

فڕۆکەخانەی کەرکوک دەست بە گەشتەکانی دەکاتەوە

11 کەس هێرشیان کردە سەر پۆلیسی فریاکەوتنی کەرکوک و دەست...

11 کەس هێرشیان کردە سەر پۆلیسی فریاکەوتنی کەرکوک و دەستگیرکران