ئاگربەست کاریگەری هەبوو

دوو رۆژە نرخی نەوت جێگیرە و لە بن 68 دۆلارە

964+

توانا نەقی

دوای راگەیاندنی ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و ئێران لەلایەن دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، لە دوێنێوە نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی نەچووەتە 70 دۆلار.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 26.6.2025 و لەکاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانیی نەوت، نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت بە 67 دۆلار و 93 سەنت دیاری کراوە.

هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوت تەکساس بە 65 دۆلار و 19 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

دوای هەڵگیرسانی شەڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل و لە ماوەى کەمتر لە دوو هەفتەدا نرخى هەر بەرمیلێک نەوت زیاتر لە 10 دۆلار بەرزبووەوە و لە چەند رۆژی رابردووشدا، هەڕەشەی دەسەڵاتدارانی تاران بۆ داخستنى گەروى هۆرموز، نرخى یەک بەرمیلى بۆ دەورووبەری 79 دۆلار بەرز کردەوە، بەڵام هەر لەگەڵ قسەکەی شەوی رابردووی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەرباری ئاگربەستی نێوان تاران و تەلئەبیب، نرخی نەوت یەکسەر داڕما و هاتەوە بن 70 دۆلار.