"هیچ کاڵایەکی یابانی ئەسڵی لێرە نییە"

بەشێک لە دوکانداران لە ریکلامدا فێڵ لە کڕیاران دەکەن و خەریکە دەبێتە دیاردە

964+

دیلان محەمەد – سلێمانی

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان چەندین ریکلام بڵاودەکرێنەوە بۆ هەرزانکردنی ئامێرە کارەباییەکان، بەڵام کاتێک سەردانیان دەکەیت، دەبینیت بەو شێوەیە نییە، فرۆشیارێکی ئەو بوارە دەڵێت، بە فێڵ خەڵک رادەکێشن.

هونەر عەلاف فرۆشیاری ئامێری کارەبایی لە سلێمانی بە 964ـی وت، “دیاردەیەک بڵاوبووەتەوە کە ریکلام بۆ ئامێرێکی کارەبایی دەکرێت بە نرخێکی هەرزان، کاتێک هاوڵاتییەکە سەردانیان دەکات، دەبینێت ئەو مودێلە نیە بڵاوکراوەتەوە و مۆدێلێکی گرانتر دانراوە”.

ئاماژە بەوەشکرد، بەشێک لە دوکاندارەکان لەڕێی ئەو جۆرە فێڵانەوە هاوڵاتیان رادەکێشن تا ئامێرەکانیان بفرۆشن، یان تەلەفزیۆن بە هاوڵاتیان دەفرۆشرێت بە قەبارەیەک، بەڵام کاتێک پێی دەزانرێت، قەبارەکەی بچوکترە.

“هەندێک لە دوکانداران لە ریکلاما دەڵێن، کاڵاکەیان بە 100 دۆلارە، بەڵام کاتێک کڕیار دەچێتە لایان، دەڵێن 100 دۆلار داشکاندنیان بۆ کاڵاکەیان کردووە”، هونەر عەلاف وای وت.

باسی لەوەشکرد کە بازرگانە چینییەکان پێیان دەڵێن، “ئێوە خراپترین ئامێرەکان بۆ خەڵکی خۆتان دروست دەکەن و بێ کوالێتین”.

ئەو فرۆشیارە دەڵێت، “هیچ ئامێرێکی کارەبایی یابانی ئەسڵی لە سلێمانی بوونی نییە و هەمووی چینییە”.

سەبارەت بەو بابەتە 964 پەیوەندیکرد بە سامان عەبدولکەریم نوێنەری چاودێری بازرگانی لە لیژنەی باڵای قائیمقامیەتی سلێمانی، ئەو وتی، “لە کاتی بونی فێڵکردن لە کڕینی ئامێری کارەبایی، هاوڵاتیان دەتوانن سکاڵا بکەن، لەسەر ئەو سکاڵایە دەتوانن سزای خاوەن دوکانەکە بدەن”.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

ژمارەیەک دوکان بە تەرازووەکانیان فێڵیان لە خەڵک کردوو...

ژمارەیەک دوکان بە تەرازووەکانیان فێڵیان لە خەڵک کردووە

کێشەی هێنانی

کێشەی هێنانی "ئامێریی کارەبایی ناوماڵ" چارەسەر کرا