جوتیارێکی خەبات
رەنجی بەخەسار بوو تەنیا ماندوو بوونی بۆ مایەوە
964+
عەبدولعەزیز خالند – هەولێر
جوتیارێک رەنج بەخەسار بوو 28 دۆنم زەوی کردووەتە شووتی، بەڵام بەهۆی ئەوەی نەخۆشی لێیداوە، تەنیا بۆ ئاژەڵ دەشێت و بە کەڵک خواردنی مرۆڤ نایەت.
ئەحمەد فەلاح، جوتیارێکی کوردە لە سنووری قەزا خەبات و بە 964ی، وت” ئەم ساڵ 28 دۆنم زەوی کردووەتە شووتی، بەڵام نەخۆشی لێیداوە و هیچ پارەیەک ناکا و رەنجم بەخەسار چوو، چونکە بەس لە شووتییەکەم پێنج ملیۆن دینارم خەرج کردووە، بەڵام هیچ پارەیەک ناکا و تەنیا بۆ ئاژەڵ دەست دەدات”.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا