"کچەکەم پاڵم لەگەڵ دەنێ و شوکرانەی خوا دەکەم"
مام حاجیەک بە قاورمە فرۆشتن حەوت سەر خێزان بەخێو دەکات
+964
دیلان محەمەد جەزا
زۆرن ئەو کەسانەی بە شوکرانە بژێری بە بەشی خودا ژیان بەسەر دەبەن و دەست لە کاروکەسابەتی خۆیان هەڵناگرن مام حاجیەکی سلێمانیش یەکێکە لەو کەسانە و بە قاورمە فرۆشتن حەوت سەر خێزان بەخیو دەکات.
مامە حاجی بۆ 964 دەڵێت، 30 ساڵە ئەم ئیشە دەکات ئێستا بە هۆی نەخۆشییەوە تەنیا ئێوارن عەرەبانەکەی دەردەکات و کچە بچکۆلەکەی لەگەڵی پاڵی پێوە دەنێت.
مام حاجی باسی قەناحەت دەکات و دەلێت، بەهیچ شێوەیەک نابێت ناڕەزایی بە بەشی خودا دەرببڕی رۆژ هەبووە یەک سەموونی نەفرۆشتووە بەڵام هەر رازیی بووە بە بەشی خودا.
پێداچوونەوە: توانا نەقی