"هەردولا رازین"

ترەمپ: جەنگی نێوان ئێران و ئیسرائیلمان وەستاند

964+

ژووری هەواڵ

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، هەریەکە لە ئێران و ئیسرائیل دەیانەوێت جەنگ رابگرن.

لە پۆستێکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تروس سۆشیاڵ، دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، “ئەوە شکۆمەندییەکی گەورەبوو بۆ من کە سەرجەم وێستگە ئەتۆمیەکانی ئێرانمان لەناوبرد و پاشان جەنگەکەمان وەستاند”.

دوای 12 رۆژ لە هێرشی موشەکی و ئاسمانی لەنێوان ئیسرائیل و ئێران، شەوی رابردوو دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لە پەیامێکدا رایگەیاند کە ئیسرائیل و ئێران گەیشتوونەتە رێککەوتنێکی تەواو بۆ ئاگربەست.

وە کۆتاییهێنان بە شەڕێک کە ناوی ناوە “جەنگی 12 رۆژە”، بەڵام بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەردوولا چەند جارێک هێرشیان کردە سەریەک و ئاسۆی ئەو ئاگربەستە تائێستا روون نییە.

لەو کوشتن و بڕینەی ئێران و ئیسرائیل بە یەکیان کرد، لە هەردوو وڵاتەکە نۆ هەزار و 202 کەس کوژراون یان برینداربوون، ئەوەش بەهۆی هێرشەکانی 12 رۆژی رابردووی شەڕەوە.

ترەمپ خراپ لە نەتەنیاهۆ توڕە بووە

ترەمپ خراپ لە نەتەنیاهۆ توڕە بووە