كه‌مپی حامیه‌ی رواندز
قشڵه‌ی كۆیه و حامیه‌ی رواندز نۆژەن دەكرێنەوە
ئەمەی دیبینن سویسرا نییە بەڵكو هەرێمی كوردستانە
964+
محەمەد فاتیح
کوردستان شاری شیرینم …..شاری جوان و کوردنشینم
ئەم جوانییەی كوردستان وایكردووە بەردەوام خزمەتگوزاریەكانی لێ نەبڕێت و ببێتە جێگەی سەرنجی خەڵكی ناوچەكە و جیهان و لە تازەترین خزمەتگوزاریەكانیش، گوژمه‌یه‌ك بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی به‌شێك له دیواره‌كانی قشڵه‌ی كۆیه و گوژمه‌یه‌كی تريش بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی كه‌مپی حامیه‌ی رواندز خه‌رج ده‌كرێت.
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بڵاویكردەوە به‌پێی فه‌رمانێكی وه‌زاری، ره‌زامه‌ندی دا له‌سه‌ر خه‌رجكردنی گوژمه‌ی 14 ملیۆن دینار به‌پێی خشته‌ی پلانی ساڵی 2025 به‌مه‌به‌ستی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی به‌شێك له دیواره رووخاوه‌كان و به‌ردڕێژكردنی حه‌وشه‌ی قشڵه‌ی كۆیه به‌پێی یاسا و رێنماییه داراییه‌كان خه‌رج ده‌كرێت.
“قشڵه‌ی كۆیه، یه‌كێكه له شوێنه‌واره دێرینه‌كانی شاری كۆیه و بایه‌خێكی زۆری مێژوویی و شوێنه‌واری هه‌یه و وه‌ك یه‌كێك له ره‌مزه‌كانی شوێنه‌واری له هه‌رێمی كوردستانیش ناسراوه”.
دەشڵێت، “وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار به‌پێی فه‌رمانێكی وه‌زاری، ره‌زامه‌ندی دا له‌سه‌ر خه‌رجكردنی گوژمه‌یه‌كی پێویست بۆ كاری نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی كه‌مپی حامیه‌ی رواندز له سنووری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران به‌پێی خشته‌ی پلانی ساڵی 2025 به‌مه‌به‌ستی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی كه‌مپی حامیه‌ی رواندز له سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی شوێنه‌وار و كه‌له‌پووری سۆران به‌پێی یاسا و رێنماییه داراییه‌كان گوژمه‌كه خه‌رج ده‌كرێت”.