لە باشوور

ئاسمانی عێراق بەڕووی فڕۆكەكان كرایەوە

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق، کردنەوەی ئاسمانی عێراق لە ناوچەی باشوور بە رووی هاتوچۆی ئاسمانیدا راگەیاند.

وتەبێژی وەزارەتەكە مەیسەم ئەلسافی ئەمڕۆ سێشەممە 24.6.2025 بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند، “لە ژێر رۆشنایی هەڵسەنگاندنی گەشتە ئاسمانییەکانی عێراق و رەزامەندییەکانی دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی مەدەنیی عێراق، ئاسمانی عێراق بە رووی هاتوچۆی فڕۆکەکان بۆ هەرێمی باشوور کراوەتەوە”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “کارەکان بەردەوامن بۆ هەڵسەنگاندنی ئاسمانی بە گشتی، بە مەبەستی کردنەوەی ئاسمانی سەرتاسەریی عێراق بەڕووی هاتوچۆی فڕۆکەکاندا”.

بەهۆی شەڕی 12 رۆژەی نێوان ئیسرائیل و ئێران ئاسمانی عێراق بەڕووی فڕۆكە و گەشتە ئاسمانییەكان داخرابوو، سەرەتا تەنیا فڕۆكەخانە و ئاسمانی بەسڕە كراوەبوو، بەڵام دواتر ئەویش داخرا، پێش ئەوەی ئەمڕۆ بڕیاری كردنەوەی بدرێت.

فڕۆکەیەک گەشتیارە عێراقییەکان لە ئەنقەرەوە دەباتە بەس...

فڕۆکەیەک گەشتیارە عێراقییەکان لە ئەنقەرەوە دەباتە بەسڕە