هێرشى ئیسرائیل بۆسەر تاران
پێش ئاگربەست
زانایەكی دیكەی ئەتۆمیی ئێران كوژرا
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
لەگەڵ راگەیاندنی ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و ئێران لە لایەن سەرۆكی ئەمریكاوە، زانایەكی ئەتۆمیی ئێرانی بە ناوی محەمەد رەزا سدیقی بەرەبەیانی ئەمڕۆ كوژرا.
تەلەڤزیۆنی ئێران هەواڵەكەی بڵاوكردەوە و ئاماژەی بەوەدا، محەمەد رەزا سدیقی لە هێرشەكانی ئیسرائیلی ئەم بەرەبەیانە بۆ سەر تاران و كەرەج كوژرا.
لەگەڵ ئەوەی درەنگانی شەوی رابردوو دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و ئێرانی راگەیاند، بەڵام ئیسرائیل هێرشەكانی بۆ سەر تاران درێژەپێدا و بە قسەی میدیای ئێرانی، هێرشەكانی ئەم بەرەبەیانییە گەورەترین بوون لەوەتەی 12 رۆژی شەڕی نێوان هەردوولا.
ئیسرائیل لەو شەڕەی لەگەڵ ئێران، جگە لە بۆردومانكردنی ژێرخانی ئەتۆمی و مووشەكی و بنكە و بارەگا سەربازییەكان، لە رێگەی هێرش و تیمەكانی مۆساد لە ناو ئێران، نزیكەی 20 زانای فیزیایی و ئەتۆمیی ئێرانی كوشت.