رادارێكی پێكاوە
بە درۆن هێرش كرایە سەر سەربازگەی تاجی لە بەغدا
964+
محەمەد فاتیح
فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی نەناسراو سەربازگەی تاجی لە باکووری بەغدا کردە ئامانج.
ئەمڕۆ سێشەممە 24.6.2025 وەلید تەمیمی سەركردەی پڕۆسەكانی بەغدا بڵاویكردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی نەناسراو سەربازگەی تاجی کردووەتە ئامانج، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
ئاژانسەكانی هەواڵ دەڵێن، بنكەی تاجی بە دوو درۆن كراوەتە ئامانج و یەكێكیان رادارێكی پێكاوە و ئەوی تریشیان لە نزیك مۆلیدەیەك كەوتووەتە خوارەوە.